پەیامی کورد... شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
شارەزایەکی بواری کەشناسی زانیاریی لەبارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بڵاو کردەوە کە پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "باران و هەورە بروسکە و لافاو لە بەشێکی زۆری ناوچە بیابانییەکانی باشووری عێراق و سعوودیە بەردەوامە و تا دێت بازنەی بارانبارین فراوانتر دەبێت و شەپۆلەکە لە ناوچەکانی باشووری گەرمیان نزیکبووتەوە و سبەی دووشەممە بەتایبەت کاتەکانی ئێوارە و شەو کاریگەری زیاتر دەبێت".
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "بارینی بڕێکی باش باران لەو ناوچە بیابانییە و ئەگەری مانەوە و بەردەوامی بۆ چەند ڕۆژێک کاریگەری باشی دەبێت لە کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە