کۆریای باکوور: بەردەوام دەبین لە هەڵدانی مانگی دەستکردی سیخوڕی بۆ بۆشایی ئاسمان

کۆریای باکوور: بەردەوام دەبین لە هەڵدانی مانگی دەستکردی سیخوڕی بۆ بۆشایی ئاسمان

پەیامی کورد... کۆریای باکوور: بەردەوام دەبین لە هەڵدانی مانگی دەستکردی سیخوڕی بۆ بۆشایی ئاسمان


ئەمەریکا هەفتەی رابردوو داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی کردبوو، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەوڵەکانی کۆریای باکوور بۆ دانانی یەکەم مانگی دەستکردی سیخوڕی لە بۆشایی ئاسمان، هەوڵەکەش بە شکست کۆتاییهات بە کەوتنی بزوێنەری دووەمی مووشەکەکە.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ یەکشەممە کیم یۆ جۆنگ، خوشکی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بە ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای، رایگەیاندوە: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی ئەنجومەنەکە وەک "چاودێری سیاسی" ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان مامەڵە دەکات بە قبوڵکردنی داواکارییەکەی واشنتن و پشتگوێخستنی مافی وڵات بۆ پەرەپێدانی چالاکییەکانی پەیوەست بە بۆشایی ئاسمان.

ناوبراو وتویەتیشی:"من زۆر توڕەم لەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بە شێوەیەکی رۆتینی رەخنە لە مومارەسەی مافە سیاسییەکانمان دەگرێت، لە جێبەجێکردنی خواستەکانی ئەمەریکا، ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەوە دەکەین و رەتیدەکەینەوە لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆمان و پێشێلکردنی سەروەری ئێمە".

ئاماژەی بەوەشكردووە: "هەڵدانی مانگی دەستکرد رێکارێکی بەرپەرچدانەوەی رەوایە بۆ بەرگریکردن لە خۆمان لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی".

ئەوەشی وتوە : وڵاتەکەی هەرگیز دان بە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نانێت "تەنانەت ئەگەر سەدان و هەزاران جاریش بسەپێندرێت" و سوێندی خوارد بەردەوام بێت لە مومارەسەکردنی مافە سەروەرییەکانی خۆی، لەنێویاندا هەڵدانی مانگی دەستکردی سیخوڕی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە