پەیامی کورد ... مووساد هەوڵێکى سیخوڕى ـ تیرۆریستی مەترسیداری کۆمارى ئیسلامی ئێران پووچەڵ دەکاتەوە
کۆمارى ئیسلامى ئێران لە ڕێگاى سێکس و ژوانەوە ویستوویانە ژن و پیاوانى ئیسرائیلى بفڕێنێت و تیرۆریان بکات
ماڵپەڕى "الحرة"ى ئەمریکى دوێنێ ڕاپۆرتە هەواڵێکى بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە: : دەزگاى هەواڵگری ئیسرائیل مووساد پیلانێکى مەترسیداری کۆمارى ئیسلامى ئاشکرا دەکات
سیخوڕە ئێرانییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەى تۆڕى کۆمەڵایەتى ساختە لە ئەنیستاگرام هەوڵیان داوە ژن و پیاوە ئیسرائیلییەکان فریو بدەن.
ئەویش لە ڕێگەى ژن و پیاوى جوان و سەرەنجڕاکێشەوە کە گوایا کاریان کردووە بۆ کۆمپانیاکانى گەشتیارى.
ئەو سیخووڕانە پەیوەندییان درووست کردووە لەگەڵ ژن و پیاوانى ئیسرائیلی و دواتر هەوڵى ئەوەیان داوە وەک دڵدار خۆیان نیشان بدەن و فریویان بدەن تا بیانبەنە دەرەوەى ووڵاتەکەیان و دواتر لەوێ یان بیانفڕێنن و یا تیرۆریان بکەن
ئەم سیخوڕانەى کۆمارى ئیسلامى بە پێشنیارى بازرگانى و ژوان و چاوپێکەوتنى سێکسى ویستوویانە ژن و پیاوانى ئیسرائیلى فریو بدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە