ڕابێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران دەربارەی ووتووێژەکانی ڤییەننا گفتۆگۆیەکی لەگەڵ ئێن پی ئاڕ هەبووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕابێرت مالی لرم ووتووێژەدا ووتوویەتی : ووڵاتانی عەرەبی کەندای فارس کە کاتێک بەرامبەر بە بەرجام ڕەش بین بوون ئێستا لە بۆ گەڕانەوەی پێشوازی دەکەن و لەو باوەڕەدان کە ئەگەر وابێت پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی خۆیان لەگەڵ ئێران پەرە پێبدەن . سەرەڕای ئەمە ئیسرائیل یش بەردەوام دژایەتی بەرجام دەکات و چاوەڕێ دەکات کە ئەمریکا ش بۆ ئەم بەرنامەیە بگەڕێتەوە بەڵام تەنانەت هەندێک لە بەرپرسانی پێشووی ئیسرائیل یش ڕایانگەیاندد کە دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام هەڵەیەکی گەورە بوو .
مالی لە ژەمان حاڵدا هەڕەشەی لەگەڵ قسەکانی تێکەڵ کرد و ووتی : گرینگترین و سەرەکیترین کاری ئێمە دیپلۆماسییەتە بەڵام ئەگەر ئێران بە دوای دانانی دیوار بێت ئێمەش ڕێگایەکی دیکە دەڕۆین .
تاکوو ئەم کاتە هیچ نیشانەیەک لە تاران ەوە کە دڵگەرمی و دڵخۆشکەر بێت بوونی نییە بەڵام چاوەڕێین ببینین لە مێزی گفتۆگۆدا چی دەڵێن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە