جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە ئەفریقا دۆزرایەوە

جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە ئەفریقا دۆزرایەوە

پەیامی کورد … جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە ئەفریقا دۆزرایەوە

پەیمانگەی نیشتمانی نەخۆشییە درمەكانی ئەفریقای باشوورە لە توێژینەوەیەكی نوێیدا سەبارەت بە ڤایرۆسە گۆڕاوەكە ڕایگەیاند، ئەو جۆرەی كە بە (C.1.2) ناسراوە، بۆ یەكەمجار لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا لە ئەفریقیای باشوور دۆزرایەوەو لەوكاتەوە تاكو ئێستا لەئەفریقیا، ئاسیا، ئەوروپا، ناوچەو وڵاتە باشورییەكانی زەریای ئارام بڵاوبۆتەوە.

زانایان دەڵێن، جیاوازی ڤایرۆسە گۆڕاوەكە واتە (C.1.2) وا دەردەكەوێت كە هەمان تایبەتمەندیان هەبێت كە زووتر بڵاودەبنەوەو لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر بە خێرایی بڵاودەبنەوەو زیاتر توانستی ئەوەیان هەیە بچنە ناو سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤەوە.

توێژینەوەكە بڵاونەكراوەتەوەو نەخراوتە بەردەم پڕۆسەی پێداچوونەوەی هاوتاكردنەوەی ئاسایی.

زانایان دەڵێن كە ئەوان هێشتا چاودێری فراوانی جیاوازی (C.1.2) دەكەن، وە ئەو وەك گۆڕینێكی سەرنجڕاكێش یان گۆڕینێك كە بووبێتە مایەی نیگەرانی گەشەی نەكردووە بەپێی رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی.

سەنتەری بەڕەنگاربوونەوەی نەخۆشیە درمەكان لە ئەمریكا (CDC) رایانگەیاند؛ ئەو سێ ڤاكسینەی (COVID-19) كە ئێستا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بەكاردەهێنرێت هێشتا زۆر كاریگەرن بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشییە سەختەكان.

زانایەكی CDC دكتۆر (سارا ئۆلیڤەر) بە لێژنەیەكی ڕاوێژكاری ڤاكسینی ڕاگەیاندووە، كە ڤاكسینی كۆڤید – 19 لە نێوان مانگی چوار بۆ مانگی حەوت (94٪) كاریگەری هەبووە بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی مانەوەی كەسانی تەمەن (18 بۆ 74) ساڵان لە نەخۆشخانە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، ئەمەش لەوكاتەدا بوو كە جۆری دەلتای ڤایرۆسەكە بەتەواوەتی بڵاوبۆتەوە.

هەرچەندە كاریگەری ڤاكسینەكە بۆ كەسانی تەمەن (75) ساڵی بەرەو سەرەوە كەمتربۆتەوە؛ بەڵام هێشتا رێژەكە لە سەرووی (80٪) ەوەیە.

دكتۆر ئۆلیڤەر بە لێژنەكەی وتوە، پێدەچێت ڤاكسینەكان كەمتر كاریگەریان هەبوبێت لەسەر ڕێگریكردن لە توشبوون یان نەخۆشییە سوكەكان، بەهۆی لاوازبوونی ڤاكسینەكەوە بەپێی تێپەڕبوونی كات و هەمەجۆری ڤایرۆسی دەلتا كە بە خێرایی تەشەنە دەكەن.

لێژنەی ڕاوێژكاری بیر لەوە دەكاتەوە كە ئایا پێشنیاری مۆڵەتدان بە دەرزی سێیەمی ڤاكسینەكانی فایزەر، مۆدێرنا یان جۆنسن و جۆنسن لە ئەمریكا بدرێت یان نا.

بەرێوبەرایەتییەكەی بایدن بەم دواییانە ڕایگەیاند، دەستدەكات بە پێشكەشكردنی سێیەم دەرزی ڤاكسینی فایزەر یان مۆدێرنا لە دەوروبەری مانگی داهاتوودا، (CDC) و بەڕێوبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا (FDA) بەم دواییانە پێشنیاری وەرگرتنی دەرزی سێیەمی فایزەر یان مۆدێرنایان كرد بۆ هەندێك كەس كە سیستەمی بەرگریان لاوازە.

لێژنەكە بە یەكدەنگی دەنگیاندا بە پێشنیاركردنی ڤاكسینی فایزەر بۆ ئەمریكییەكان كە تەمەنیان لە (16) ساڵ و بەرەو سەرەوەیە.

لە پەرەسەندنێكی دیكەدا (CDC) حەوت شوێنی نوێی زیادكردە سەر لیستی مەترسی سەفەركردن كە بەرزترین ئاستی مەترسی كۆڤید – 19 یان تیادایە.

ئازەربایجان، ئیستۆنیا، گوام، مەكەدۆنیای باكوور، ناوچەی پۆرتۆریكۆ سەر بە ئەمریكا، دوورگەی كاریبی سانت لویس و سویس لە ریزبەندی ئاستی پلە 4 دان، ئەمەش نیشانی دەدات كە مەترسیی (زۆر بەرز) ی كۆڤید – 19 هەیە، CDC دەڵێت: پێویستە خەڵك دووربكەونەوە لە گەشتكردن بۆ ئەو شوێنانە، ئامۆژگاریشیان دەكات بەوەی كە هەر كەسێك گەشت دەكات بۆ ئەو شوێنانە پێویستە بەتەواوی ڤاكسینی وەرگرتبێت.

لە نیوزیلاند، بەرپرسانی تەندروستی رایانگەیاند، كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەواڵی دابەزینێكی دیكەی كەیسی نوێی كۆڤید – 19 یان تۆماركردووە، لەوكاتەوەی سەرۆك وەزیران (جاسیندا ئاردیرن) قەدەغەی هاتوچۆكردنی لەو وڵاتەدا بە توندی سەپاندووە؛ وەزارەتی تەندروستی 49 حاڵەتی نوێی ڕاگەیاندووە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە