ئەمریکا سزای بەندیخانەی قەزال حساری دا

ئەمریکا سزای بەندیخانەی قەزال حساری دا
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا سزای بەندیخانەی قەزال حساری دا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر ئەو کۆمپانیا و کەشتییانەدا سەپاند کە تێوەگلاون لە گواستنەوەی نەوتی ئێران.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئەم دامەزراوە ئەمریکییە ٤ کۆمپانیای چالاکی بواری بازرگانی نەوتی ئێرانی خستووەتە لیستی سزاکانەوە و ٦ کەشتی وەک موڵکی دەست بەسەرداگیراو دەستنیشان کردووە.

ئەو کۆمپانیایانەى کە لەلایەن ئەم دوو وەزارەتە سزادراون، لە ووڵاتانى جیاوازن لەوانە هێندووستان، سوورینام، سیشێل و هۆنگ کۆنگ، چین.

جگە لەم کارەی دژی کەرتی نەوتی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بانگەشەی مافی مرۆڤ گەمارۆیەکی بەسەر زیندانی قەزال حساردا سەپاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە