ئیسرائیل :"پێکدادانمان لەگەڵ ئێران لە ئان و ساتدایە"

ئیسرائیل :"پێکدادانمان لەگەڵ ئێران لە ئان و ساتدایە"

پەیامی کورد … ئیسرائیل :"پێکدادانمان لەگەڵ ئێران لە ئان و ساتدایە"

وەزیری دارایی ئیسرائیل، باسی لەوە کرد کە پێکدادانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران "لە ئان و ساتدایە" و زۆر دوور نییە.

لەمبارەیەوە ئاڤیگدۆر لیبەرمان وەزیری دارایی ئیسرائیل لە میانی لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی "واڵا نیوس" باسی لە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران کردو رایگەیاند:"پێکدادانمان لەگەڵ ئێران لە ئان و ساتدایە و زۆر دوور نییە".

ناوبراو دەربارەی دانوستانەکانی تایبەت بە پلانەکانی نوێکردنەوەی رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران کە لە ساڵی ٢٠١٥دا واژوو کرابوو ئاماژەی بەوەكرد: "هیچ قۆناغێکی دیموکراسیی یاخود رێککەوتنێک ناتوانێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بوەستێنێت".

هاوكات رۆژی دووشەممەی رابردوو کەناڵ ١٢ی ئیسرائیل هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە حکوومەتی تەل ئەبیب، بوودجەیەکی پێنج ملیار شێکڵ (١،٥٣ ملیار دۆلار)ی بۆ زیادکردنی تواناکانی هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، تەرخان کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە