عه‌فرین، تاڵانی کوردان بەردەوامە

عه‌فرین، تاڵانی کوردان بەردەوامە

خەڵکی زیانباری عەفرین کەوتوونەتە نێوان بەرداشی دوو لایەنەکەی شەڕ و، لەبارەی پرسی ڕێنەدانی خەڵکە کوۆچکردووەکەی ئەو شارەوە، لێدوانی دژ دەدرێ.

 

ناوەندی دیموکراتی بۆ مافەکانی مرۆڤ-کوردستان-(DCHRK) و ڕێکخراوی کوردی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا (DAD) دەڵێن، هێزەکانی ڕژێم و هێزەکانی یەپەگە، لە گەندی تەنبی سەر بە عەفرین ڕێیان لە کاروانی گەڕانەوەی دانیشتوانی گوندەکانی سەر بە ئەو شارە گرتووە.
بەگوێرەی زانیاریی نێو ڕاگەیێندراوی ئەو دوو ناوەندەی مافی مرۆڤ، چەکدارانی یەپەگە تەقەیان بەسەر کاروانی ئۆتۆمێلەکانی ئەو ئاوارانەدا کردووە، کە بە هۆی شەرەوە ناوچەکانیان جێ هێشتبوو و ئێستاکە دەیانەوێ بگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان.
لەلایەکی دیکەوە، گرووپگەلی ئیسلامی، لە گەندی کیماری سەر بە عەفرین بازگەیان داناوە و ڕێ نادەن خەڵکە ڕاکردووە بگەڕینەوە شوێنی خۆیان و تەقە بە ڕووی کاروانی ئۆتۆبێلەکانیاندا دەکەن و ناچار بە گەڕانەوەیان دەکەن؛ سەرچاوەکانیش زانیارییان داوە، کە دوێنێ شەممە، ٣٠ ئۆتۆمبێل بە بازگەکاندا دەربازان بووە و خۆیان گەیاندووەتەوە عەفرین.

لەم بارەیەوە فه‌تحوڵا حوسێنی، نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند: "نزیكه‌ی 300هه‌زار ئاواره‌ كه‌ ئێستا له‌ ناوچەی شه‌هبان له‌ نزیك عه‌فرینن و له‌ دۆخێكی زۆر خراپدان، ده‌یانه‌وێت بگەڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، به‌ڵام هێزه‌كانی توركیا رێگرییان لێ ده‌كه‌ن و رێگه‌ ناده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌."

زیاتر له‌دوومانگه‌ هێرشی به‌رده‌وامی زه‌مینی و ئاسمانی ده‌كرێته‌ سه‌ر عه‌فرین و له‌ئێستادا هێزه‌كانی توركیا و هێزەکان سوپای ئازادی سەر بە تورکیا، له‌ناو عه‌فرینن و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش، به‌ سه‌دانهه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوونه‌ و هێزه‌كانیش ده‌ستیان كردووه‌ به ‌تاڵانكردنی ماڵوحاڵی كوردان.
زانیارییەکانی ڕاگەیێندراوی ناوەندی دیموکراتی بۆ مافەکانی مرۆڤ-کوردستان-(DCHRK) و ڕێکخراوی کوردی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا (DAD) ئاماژە دەدەن، کە لەو بازگانەی گرووپە ئیسلامییەکیان دایانناوە، جیا لە ڕێگری گەڕانەوەی ئاوارەکان، دەیان لەو خەڵکە سڤیلەش دەستگیر دەکەن، کە پێشتر و بە هۆی سیاسەتی بەزۆر چەکدارکردنیانەوە براونەتە بەرەکانی جەنگ، دەستگیر کراون.
هەروەها ڕاگەیێندراوە. کە ئەو گرووپە چەکدارە ئیسلامیانەی سەر بە تورکیا، لە دزی و تاڵانکردنی ماڵی کوردان بەردەوامن و شەوانە و بە شێوەیەکی ڕیکخراو، ماڵی خەڵکی سڤیل دەبڕن و ئەوەی پێیان باش بێ و دەستیان بکەوێ، دەیدزن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە