چەکدارانی داعش بەیعەتیان لەگەڵ ئەبوبەکر بەغدادی نوێ دەکەنەوە

چەکدارانی داعش بەیعەتیان لەگەڵ ئەبوبەکر بەغدادی نوێ دەکەنەوە

بەگوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە رێکخراوی داعش بڵاوکراوەتەوە، چەکدارانی داعش بەیعەتیان بۆ خەلیفەکەیان ئەبوبەکر بەغدادی نوێ کردووەتەوە.

ھەرچەندە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە، رووخانی دەوڵەتی بەناو خەلافەتی ئیسلامی لە عێراق و سووریا داعش راگەیەندراوە، بەڵام تائێستاش لێرە و لەوێ ھێرش و تەقینەوەی خۆکوژی لە ھەریەک لە عێراق، سووریا و لیبیا ئەنجام دەدەن.

ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تائێستاش داعش لەناو نەچووە، بەڵام تاکو ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی خەلیفەی رێکخراوەکەوە نیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە