پەیامی کورد... سەدر خۆی لە حكومەتی داهاتوو بێبەری كرد
رەوتی سەدر جەخت لەوە دەكاتەوە، بەهیچ شێوەیەك لە شێوەكان بەشداری لە حكومەتی ئێستا بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی یاخود هەر دەموچاوێكی تری پێشوو ناكەن.
محەمەد ساڵح عیراقی وەزیری موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەهەموو شێوەیەك و بە ئاشكرا بەشداری كردنی هەر كەسێكی سەربە رەوتەكەیان لە حكومەت بە سەرۆكایەتی كاندیدی ئێستا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكومەت یاخود هەر دەموچاوێكی كۆنی تر یاخود كەسانی سەربە گەندەڵكاران رەتدەكەنەوە.
باسی لەوەش كردووە، هەروەها هەركەسێك كە بەشدارییان لەگەڵدا دەكات بەهیچ شێوەیەك سەربە رەوتی سەدر نین و بێبەرین لێیان تاوەكو رۆژی دوایی و بە دەركراو هەژمار دەكرێت.
وەزیری سەدر حكومەتی داهاتووش بە حكومەتێكی شوێنكەوتوو و میلیشایی تاقیكراوە وەسف دەكات، بەشێوەیەك كە لە ئاست خواستەكانی گەلدا نییە و لەگەڵ مەبدەئی "تاقیكراوەكان تاقی ناكرێنەوە" ناگونجێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە