پەیامی کورد … لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەو بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی هەولێر زانیاری ئاشكرا دەکات
بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایدەگیەنێت لەئێستادا دۆخی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئارامەو گەشتەکان دەستیپێکردووەتەوە.
بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلێدوانێكدا رایگەیاند: لەئێستادا دۆخی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئارامەو تائێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە و ئاماری زیانە ماددیەکانیش زۆر نییە.
ئاشكراشیكردوە كە تەنها بۆ ماوەیەکی کەم گەشتەکانیان راگرتووە و گەشتیاران دەتوانن بێنە نیو فڕۆکەخانەکە و گەشتەکانیش دەستیپێکردووەتەوە.
شایەنی باسە ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە کاتژمێر 11:45 خولەکی شەوی رابردوو لەرێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و تیایادا شەش موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەکە کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە