داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە ئەورووپا بە ڕێژەیەکی زۆر زیا دی کردووە

داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە ئەورووپا بە ڕێژەیەکی زۆر زیا دی کردووە

پەیامی کورد... داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە ئەورووپا بە ڕێژەیەکی زۆر زیا دی کردووە

ئاژانسی ئەورووپا بۆ مافی پەنابەرێتی ڕایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا داواکردنی مافی پەنابەری، بە ڕێژەی دوو لەسەر سێ، لە بەشێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا زیا دی کردووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە هەمان ماوەدا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا داواکردنی مافی پەنابەرێتی بە ڕێژەی لە ٦٨% لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا زیا دی کردووە و ژمارەی ئەو کەسانەش کە لەو ماوەیەدا داوای مافی پەنابەرێتییان کردووە گەیشتووەتە ٤٠٦ هەزار داواکاری.

ئاشکراشی کردووە، لەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرێتییان کردووە، هاووڵاتی سووری بە پلەی یەکەم دێن و پاشان هاووڵاتییانی ڤەنزوێلا و کۆڵۆمبیا و پاکستان و دواتریش دانیشتووانی تورکیان.

ئاژانسەکە دەڵێت، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا نزیکەی ١٢ هەزار هاووڵاتی ئۆکراینا داواکاریان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی پێشکەش بە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە