فرانسوا ئۆلاند: پرسی كه‌ركووك خیانه‌تێكی ناوخۆیی بوو بۆیه هێچمان بۆ نه‌كرا.
فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆك كۆماری پێشووی فه‌ره‌نسا له رێوڕه‌سمێكدا كه له‌لایه‌ن رێكخراوی كوردی - فه‌ره‌نسی مۆسكۆ ئاماده‌كاری بۆ كرابوو، رایگه‌یاند، پرسی كه‌ركووك خیانه‌تێكی ناوخۆیی بوو بۆیه هێچمان بۆ نه‌كرا.
فه‌رانسوا ئۆلاند دووپاتی كرده‌وه ئێمه هه‌مووكات خۆمان به‌قه‌رزاری نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌زانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جێگه‌ی ئێمه و هه‌موو جیهان شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشیان كرد و ته‌نیا كورد بوون كه تا كۆتایی داعش هاوكار و هاوسه‌نگه‌رمان بوون.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، هۆلاند ره‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی عه‌بادی گرت و رایگه‌یاند، داوامان له عه‌بادی كردووه سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بگۆرێت و پێداچوونه‌وه به سیاسته هه‌ڵه‌كانیدا بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە