ئەمریكا: ڕێكخراوێكی تیرۆرستیی ئەفغانی تەقینەوەكانی كرمانی ئێرانی ئەنجام داوە

ئەمریكا: ڕێكخراوێكی تیرۆرستیی ئەفغانی تەقینەوەكانی كرمانی ئێرانی ئەنجام داوە

پەیامی کورد... ئەمریكا: ڕێكخراوێكی تیرۆرستیی ئەفغانی تەقینەوەكانی كرمانی ئێرانی ئەنجام داوەخق

دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئاشكرای دەكات، كە ڕێکخراوێکی تیرۆرستیی سەر بە ئەفغانستان لەپشت تەقینەوەكەی كرمانی ئێرانەوەیە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز)، دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، زانیاریی لەبارەی هێرشەكەی سەر كرمانی ئێران، لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی دەستكەوتووە، كە ڕێکخراوێکی تیرۆرستیی سەر بە ئەفغانستان ئەنجامی داوە.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەکە، دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا ئەوەیان پشتڕاست، کردووەتەوە کە ڕێکخراوی (خۆراسان)ی سەر بە داعش، کە بنکەکەی لە ئەفغانستانە، بەرپرسی پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشەکەی كرمان بوون، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 300 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

(ڕۆیتەرز) ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دەستپێكی هێرشەكە لەناو خاکی ئەفغانستانەوە بووە، كە رێكخراوە تیرۆرستییەكە لەو وڵاتەدا رێكخستن و بنكەیان هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە