پەرلەمانتاریکی گۆڕان ڕایدەگەێنێت "دزینی دەنگەکان لەبەرامبەر هیچدا نەکراوە بەڵکو بەرامبەر بوە بە فرۆشتنی خاکی نیشتیمان".
ئەمڕۆ سێشەممە لایەنگران و ئەندامان و دەنگدەرانی شەش لایەنەکە گردبونەوەیەکیان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر ئەنجامدا و ڕایانگەیاند "ساختەکاری زۆر گەورە لە هەڵبژاردنەکەدا ئەنجامدراوە".
هاوکات لەو گردبونەوەیەدا عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند "ئەو ساختەکارییەکی بۆ لایەنێکی دیاریکراوی دەسەڵات کراوە بەبێبەرامبەر نەکراوە و ئەو ووڵاتانەی ناوچەکە کە ئەم پڕۆسیەیان داوە بە بێ بەرامبەر ئەمەیان بۆ ئەو لایەنانە نەکردوە".
عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەشدا "ئەو ساختەکارییە یەکسانە بەو خاک فرۆشیەی کە لە ماوەی ڕابردودا لە کەرکووک ئەنجامدرا".
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی گۆڕان ئەوەشی وت "ئەگەر بێت و پەرلەمانمانیشمان لێبگرن، ئێمە ڕێگای شەقام دەگرینە بەر".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە دوای ئیوارەی ڕۆژی ١٢ی ئایارەوە کە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن بڵاوکرانەوە سەرجەم لایەنە سیاسیە خاوەن هێزەکانی هەریمی کوردستان جگە لە یەکێتی ڕایانگەیاند "پڕۆسەی دەنگدانەکە ساختەکارییەکی زۆری تێدا کراوە و دەنگەکانیان دزراوە و دەنگەکانیشیان بۆ یەکێتی و چەند لایەنێکی دیکە چووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە