ئەردۆگان لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ پووتین لە ئاستانە چەکی بۆ ئێدلیب هەناردە کرد

ئەردۆگان لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ پووتین لە ئاستانە چەکی بۆ ئێدلیب هەناردە کرد

تورکیا گەورەترین دەستە لە چەکە قورسەکانی خۆی لەمدواییانە بۆ ئێدلیبی سووریا ڕەوان کردووە .

بە گوێرەی زانیارییەکان لە " حۆریەت " بە گوێرەی هەندێک لە سەرچاوەکانی خۆی لە هێزەکانی چەکداری ووڵات لەمبارەوە هەواڵیدا . ئەم ڕووداوە لە ئاستانە لە چاوپێکەوتنی سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕوویدا .

کاروانێک لە ٥٠ سەیارەی بارهەڵگر کە تانک و باقی سەیارە سەربازییەکانی دیکەی دەگواستەوە بۆ شاری " جسرالشغور " گەیشتن ، ئەو جێگایەی کە یەکێک لە ١٢ خاڵ و شوێنەکانی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا لەم ناوچەیەدایە .  بە گوێرەی زانیارییەکان سرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بەهێزکردنی هێزەکانی چەکداری لە ئێدلیب بە پێویست زانی بۆ پاراستنی نیشتەجێ بووانی مەدەنی لەو ناوچەیەدا .

ڤلادیمیر پووتین ١٧ ی سێپتەمبەر لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا لە سووچی چاوپێکەوتنێکیان ئەنجامدا تاکوو لە سەر باروودۆخی ئێدلیب قسە و وتوووێژ بکەن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە