دهۆک..(٣٠) ئۆتۆمبێل و چەندین ماڵ ژێرئاو دەکەون

دهۆک..(٣٠) ئۆتۆمبێل و چەندین ماڵ ژێرئاو دەکەون

بەهۆی باران بارینی بەخوڕەوە لەسنورى پارێزگاى دهۆک،  زیاتر لە (٣٠) ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک ماڵ ژێر ئاو کەوتون، تائێستاش زیانە گیانی و مادییەکان بەفەرمی رانەگەیندراون.

ئەمڕۆ یەک شەممە (٦)ی ئایار، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ڕاید بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەرگرى شارستانى دهۆک ئاشکرایکردووە، کە "بەهۆى باران بارینى ئەمشەوەوە تائێستا نزیکەى (٣٠) ئۆتۆمبێل لە چەند شوێنیکی لە پارێزگای دهۆک ژێر ئاو کەوتوون".

هەر بەوتەی ڕاید بێوار، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە، ئاو چووتە نێو دەیان ماڵەوە و زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها بەدەیان کەسیش لەلایەن تیمەکانی بەرگرى شارستانى دهۆکەوە ڕزگارکراون، بەڵام تائێستا دیار نییە کە زیانى گیانى هەیە یان نا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە ناوچەى تاخێ ناعورێ لەسەر ڕێگەى وشکانى تادەگاتە تاخێ شێلێ ئاو چووەتە ناو چەندین ماڵەوەو هاوکات لەبەرامبەر دادگاى دهۆکیش چەندین ئۆتۆمبێل لەنێو ئاو گیریان خواردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە