پەیامی کورد … جۆرێكی نوێ لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا دۆزرایەوە
لێژنەی چاودێری نەخۆشەكان لە یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، جۆرێك لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەهیندستان دۆزراوەتەوە.
ئەو جۆرە ڤایرۆسە ناوی (دەلتا) یەو تازە لە وڵاتی هیندستان دۆزراوەتەوە، لێژنەی چاودێری نەخۆشییەكانی یەكێتی ئەوروپاش دەڵێت، پێشبینی دەكەن بۆ وەرزی هاوین لە زۆربەی هەرە زۆری ئەوروپا بڵاودەبێتەوە.
هەروەها باسی ئەوەشكراوە، كە ئەو ڤایرۆسە ئەگەری گواستنەوەی (40 – 60%) لەنێوان تاكەكان هەیە.
لەبارەی مەترسی ئەو ڤایرۆسە لەسەر تاكەكانی كۆمەڵگە، سەرچاوەكە باسی ئەوەی كردووە، كە ئەو كەسانەی بەرگری جەستەیان لاواز ئەوا ئەو كەسانە ئەگەری تووش بوونیان بەو ڤایرۆسە زیاترە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە