بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نایابترین شوێنی هەولێر بازاڕێکی هاوچەرخ بۆنیاد دەنرێت

بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نایابترین شوێنی هەولێر بازاڕێکی هاوچەرخ بۆنیاد دەنرێت

پەیامی کورد     ...   بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نایابترین شوێنی هەولێر بازاڕێکی هاوچەرخ بۆنیاد دەنرێت

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بازاڕێکی هاوچەرخ لەبری بازاڕی سیمەکە دروست دەکرێت و بەڕێوبەری شارەوانی ٦ دەڵێت، لە نایابترین شوێنی هەولێر بازاڕی سپی درووست دەکەین.

شۆڕش عەلی، بەڕێوبەری شارەوانی ٦  ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بازاڕی سیمەکە گڕی گرت و شوێنەکەی گونجاو نەبوو، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری هەولێری ڕاسپارد بازاڕێکی هاوچەرخ لە شونێکی گونجاو درووست بکرێت."

بەڕێوبەری شارەوانی ٦ ووتی: "ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە لەسەر ڕووبەری ٤٣هەزار مەتر و لە نایابترین شوێنی هەولێر بازاڕی سپی درووست بکرێت، جگە لەوەش، پارکینگێکی گەورە بۆ وەستانی ئۆتۆمبێڵ درووست دەکرێت."

شۆڕش عەلی ڕوونی کردەوە: "بازاڕی سپی نەخشەکەی تەواو بووە و لە قۆناغی تەندەرینە، بەڵام پارەیەکی زۆری پێویستە کە زیاتر لە ١٠ملیار دینارە و، هەموو پێوەرەکانی بازاڕی تێدایە."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە