پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند: بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا شاندێكی سیاسیی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.
فارس عیسا به ماڵپه‌ڕى ناس نیوزى وتوه: بڕیار بوو پێش كۆتایی ئه‌مساڵ شاندێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات به‌ڵام واده‌ی ئه‌و سه‌ردانه گۆڕا، بڕیاره له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێیدا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجامبدرێت.
ناوبراووتیشی:سه‌ردانه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی نێچرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و بڕیاریشه نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌ن و حیزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێیدا بێت.
فارس عیسا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و بره‌ودانه به‌و لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردودا له نێوان شاندی هه‌ردولا له به‌غدا ئه‌نجامدرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە