پهتایەکی ترسناک بەناوی (سالا) له‌وڵاتی نه‌یجیریا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا بڵاوبووەتەوە، به‌شێوەیەک زاناكان ئه‌و خێراییه به‌خێرایی مووشه‌ك وه‌سف ده‌كه‌ن، راستەوخۆش دەبێتە هۆی کوشتنی (٢٤٪) ئەو کەسانەی تووشی دەبن.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ژماره‌ی قوربانیانی په‌تای (سالا) به‌ڕێژه‌ی لەسەدا (٢٢) به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ته‌ندروستیی جیهانیش، رایدەگەیەنن، کە پەتای سالا خراپترین بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كوشنده‌یه، چونكه راسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی كوشتنی (24%)ی ئه‌وانه‌ی كه تووشی پەتاکە ده‌بن.
ئاشکراشکراوە، کە تا ئێستا (١١٠) كه‌سی تووشبوو بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، کە په‌تاكه له‌بواری ته‌ندروستیدا ناوی (په‌تای خوێنبه‌ربونی ڤایرۆسی)ی لێنراوه‌و ڤایرۆسه‌كه‌ش توشی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته ده‌بێت و ده‌بێته‌هۆی له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی ده‌ماره‌كانی خوێن و به‌گشتی نه‌خۆشییه‌كه چاره‌سه‌ركردنی زۆر سه‌خته.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبارەی پەتای سالا بڵاوبووەتەوە، هه‌ندێكجار توشبووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ستی بیستنیان نامێنێ و هۆكاریشه بۆ له‌بارچونی منداڵ له ژنان.
ئاشکراشکراوە، کە نه‌خۆشییه‌كه‌ش له‌رێگه‌ی مشك یان به‌ركه‌وتن به‌شله‌مه‌نی له‌شی توشبوو بڵاوده‌بێته‌وه.
باس له نیشانه‌كانی پەتاکەش کراوە، کە توشبوو پله‌ی گه‌رمیی له‌شی بەرزدەبێتەوەو هه‌ست به ماندووبوون دەکات و تووشی هێڵنجدان و هه‌وكردنی پوك و خوێنه‌بربوون له ده‌م یان لوت یان كۆئه‌ندامی زاوزێی دەبێت.
لای خۆشیەوە رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و پەتایەی له‌وڵاتانی ئه‌فریقا و به‌گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی خێرای بۆ سەر مرۆڤایه‌تی ناوبردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە