دەسەڵاتەکانی پەرلەمان پێشێل کراوە

دەسەڵاتەکانی پەرلەمان پێشێل کراوە

پەیامی کورد    ...   دەسەڵاتەکانی پەرلەمان پێشێل کراوە

فێدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی راگەێندراوێکی سەبارەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندی سۆران عومەر بڵاوکردەوە  راییگەیاند : لەو دانیستەنی پەرلەماندا  پێشێلی دەستەڵاتەكانی سەرۆكی پەرلەمان کراوە.
 
پەرلەمانی كوردستان لەدانیشتنی ژمارە (٤) بەرواری (٠٧/٠٥/٢٠٢٠) بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بڕیاری ژمارە (٤)ی تایبەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار (سۆران عومەر) دەركرد‌و بەنووسراوێك ئاڕاستەی دادگای تایبەتمەندی كردوە بەئامانجی گرتنەبەری رێكاری یاسای بەرامبەر پەرلەمانتاری ناوبراو.

لە راگەێندراوەکەدا هاتوە" لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان‌ و بەپێی بڕگەكانی یەكەم‌ و دوەمی ماددەی (٤٧)، دانانی بەرنامە كاری دانیشتنەكانی پەرلەمان، لە دەستەڵاتی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانە پێویستە بەر لە (٤٨) كاتژمێر بەرنامەی كاری دانیشتنەكە رابگەیەندرێت، ئەم دەقە رونەو شیكردنەوەی جیاواز هەڵناگرێت".

جەختیش کراوەتەوە لەوەی، بەپێی بڕگەكانی دوەم‌ و چوارەم لە ماددەی (١٨)، جێبەجێكردنی یاساو پەیڕەوی ناوخۆو بڕیارەكانی پەرلەمان لە ئەرك ‌و دەستەڵاتەكانی سەرۆكی پەرلەمانە.

"كاتێك بەرنامەی كاری دانشتنی ژمارەی (٣) لە (٠٦/٠٥/٢٠٢٠) بەواژوی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڵاوكرایەوە هیچ بڕگەیەكی سەبارەت بە لادانی پارێزبەندی پەرلەمانتارانی تێیدا نەبو، بەڵام كاتێك بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٤) لە (٠٧/٠٥/٢٠٢٠) بەبێ واژوی سەرۆكی پەرلەمان راگەیەندرا، لێرەدا پێشێلی بڕگەی یەك لە ماددەی (١٦) ئەرك ‌و دەستەڵاتەكانی سەرۆكی پەرلەمان‌و پێشێلی برگەی یەكەم ‌و دوەم لە ماددەی (٤٧)ی سیستەمی كاری پەرلەمانی كوردستان كراوە" لە راگەێندراوەکەدا وا نووسراوە.

 لە بەشێکی دیکەی راگەێندراوەکەدا ئاماژە  واژۆکردنی بڕیارەکە کراوە لەلایەن جێگری سەرۆكی پەرلەمان و دەڵێت" پێشێلی دەستەڵاتەكانی سەرۆكی پەرلەمانە" چوونکە ئەوە لە کاتێکدایە لەكاتێكدایە سەرۆكی پەرلەمان ئامادەیی هەیەو ، كە لە ماددەی "١٨" ی پەیڕەوی ناوخۆدا بە چواردە خاڵ رێكخراوەو نوێنەرایەتیكردنی پەرلەمان‌و قسەكردن بە ناوی دامەزراوەكەوە دەگەڕێتەوە بۆ كەسی یەكەم، بەڵام لەلایەن جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئەم نوێنەرایەتییە كراوە، ئەمەش پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانە.

 هاوکات باس لە بڕیاری هەڵوشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران لە رابردوو کراوە، وەك بڕیاری ژمارە "١٢" لەبەرواری" ٠٣/١٠/٢٠٠٢ " پەرلەمانی كوردستان كەبڕیاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە "٣" لە (٠٦/١١/١٩٩٧) كەتێیدا هاتوە پەرلەمان رەزامەندی نیشاندا لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی یاسای بەرامبەر هەریەكە لەپەرلەمانتاران ( عەبدوڵا رەسوڵ عەلی، مستەفا سەید قادر) بەپێی ئەو تۆمەتەی ئاڕاستەیان كراوە بەپێی ماددەی (١/٤٠٦) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١)ی  ساڵی (١٩٦٩).

فێدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لەسەر بنەمای ئەو خاڵە پەیڕەوییانە باسیانكردوە لەگەڵ بوونی عورفی پەرلەمانی داوادەكەن پەرلەمانی كوردستان بەرێكاری پەیڕەوی‌و بەدانیشتنێكی دیكە بڕیاری ژمارە "٤"ی تایبەت بەهەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتار (سۆران عومەر) هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش لەپێناو راستكردنەوەی ئەو هەڵە پەیڕەوییانەی كەلەڕوی شكڵی لە بڕیارەكەدا هەیەو لەهەمان كاتدا لەپێناو فەراهەمكردنی ژینگەی ئازادی كاری پەرلەمانتاری‌و باشتركردنی دۆخی سیاسی نێوان هێزە سیاسییەكان‌و سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە