پەیامی کورد … مەریوان/ مامۆستایەکی ئایینی دەستبەسەر کرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان و لە سنووری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١،، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری مەریوان هاووڵاتییەکیان بە ناوی “جەبار پیش ئاهەنگ” خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەبار پیش ئاهەنگ خەڵکی گوندی گڵازی شاری شنۆ و پێش نوێژی گوندی خانلەری ئەو شارە بووە و لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوزەراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.
هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە