بە پێی هەواڵی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ و سبەی مووچەی خانەنشینی مەدەنی دابەشدەكرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دێت.
سەرچاوەیەک لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند : وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە، و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.
لەمساڵدا حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها شەش مووچەی دابەشكردووە و تا ئێستاش دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز كۆتایی پێنەهاتووە، لەكاتێكدا ٢٣ ڕۆژ بەسەر مانگی 10دا تێپەڕیوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە