١٠٣ منداڵ لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون

١٠٣ منداڵ لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون

پەیامی کورد... ١٠٣ منداڵ لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون

داواکاری گشتیی ئۆکراینا ئاشکرای دەکات، لەوەتەی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستی پێ کردووە، ١٠٣ منداڵ بەهۆی بۆردوومانی ڕووسیاوە گیانیان لەدەست داوە.

ئێرینا ڤێنێدیکتۆڤا، داواکاری گشتیی ئۆکراینا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) ئاشکرای کردووە، بەهۆی پەلامارەکانی ڕووسیا بۆ سەر خەڵکی سڤیل، تاوەکوو ئێستا ١٠٣ منداڵ لە ئۆکراینا گیانیان لەدەست داوە.

ئێرینا دەنووسێت:» لەوەتەی جەنگ دەستی پێ کردووە، فڕۆکەکانی ڕووسیا زیانیان بە ٤٠٠ قوتابخانە گەیاندووە، کە ٥٩یان بەتەواوی لەگەڵ زەوی تەخت بوونە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەش کە لە شاری هارکیڤەوە بەدەستمان گەیشتووە، تەنیا لەو شارە و لە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٢ەوە تاوەکوو ئێستا، ٥٠٠ هاووڵاتیی سڤیل گیانی لەدەست داوە «.

بەڵام بەرپرسانی ڕووسیا هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن، ئۆپەراسیۆنەکەیان بە هیچ شێوەیەک خەڵکی سڤیلی نەکردووەتە ئامانج.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە