ئەمریکا قەبووڵی کرد ٨ ووڵات لەوانەش ووڵاتانی ، ژاپۆن ، هێند و کۆریای باشووری ئیزنیان هەبێ لە دوای دەست پێکردنی مەوجی دووهەمی گەمارۆکانی دژ بە ئێران کڕینی نەوت لەگەڵ ئەو ووڵاتە بەردوام بکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە بەرپرسێکی پلەباڵای دەوڵەتی ئەمریکا بە ئاژانسی هەواڵی بلۆمبۆرگی ڕاگەیاندووە .
هەروەها ووڵاتی چینیش یەکێکی دیکە لەو ووڵاتانەیە کە ئیزنی کڕینی نەوتی ئێرانی وەرگرتووە بەڵام ووتوووێژەکانی لەمبارەوە هێشتا لەگەڵ پەکین بەردەوامە . تاکوو ئێستا ٤ ووڵاتەکەی دیکەی نەناسێندراون .
هەروەها ئەم بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوە کردووە مەعاف بوون " بێبەری بوون " لە دەستپێکردنی گەمارۆەکان بۆ پێشگرتن لە زیاد بوونی نرخی نەوت ڕادەست کراوە بەڵام ئەو ووڵاتانەی بێبەری بوونە قەولی ئەوەیان داوە هێنانی نەوت لەگەڵ ئێران کەم بکەنەوە .
چاوەڕوان دەکرێت مایک پۆمێئۆ ئەمڕۆ بێبەری بوونی ئەو ٨ ووڵاتە لە گەمارۆکانی نەوتی ئەمریکا بە شێوەی فەرمی ڕابگەێنێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە