سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان کرد

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان کرد

پەیامی کورد     ...     نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و  ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، جەختیان لە هەماهەنگی و کارى پێکەوەییى هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان و ئەنجامدانى کۆبوونەوەى دەوریى نێوانیان کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15/9/2019 دەستەى سەرۆکایەتی پەرلەمانى کوردستان سەردانى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا کارى پەرلەمانى و گرنگیدان بەو یاسایانەى پێگەى دەستووری هەرێمى کوردستان بەهێز دەکەن، پەیویەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و پاراستنى مافە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان، هەماهەنگیى نێوان پەرلەمانى کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و گرنگیى هەماهەنگیى نێوان فراکسیۆنە کوردستانیان لە بەغدا، بەردەوامی پرۆسەى چاکسازى و سەقامگیرى و بەرەوپێشچوونى پرۆسەى سیاسى لە هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە