وەزیرێکی ئمارات کۆچی دوایی کرد

وەزیرێکی ئمارات کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد … وەزیرێکی ئمارات کۆچی دوایی کرد

 

حەمدان بن راشد ئال مەکتوم وەزیری دارایی و جێگری حاکمی دوبەی لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیمارات (وام) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە بێ ئەوەی جۆری نەخۆشییەکەی ئاشکرا بکات، حەمدان بن ڕاشد ئال مەکتوم وەزیری دارایی ئیمارات کۆچی دوایی کردووە.

 

لە ساڵی ١٩٧١ وە لەوەتەی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو دروست بووە، پۆستی وەزارەتی دارایی وەرگرتووە و  لەو پۆستەدا ماوەتەوە تا کۆچی دوایی کردووە.

 

حەمدان بن ڕاشد دووەم کوڕی ڕاشد بن سەعد حاکمی پێشووی دوبەیە، برای محەمە بن ڕاشید ئال مەکتوم حاکمی ئێستای دوبەی و جێگری سەرۆکی دەوڵەتە.

 

حەمدان بن ڕاشد ئال مەکتوم بەوە ناسراو بووە کەبایەخی زۆری داوە بەدەستپێشخەرییە مرۆییەکان و گەشەپێدانی مرۆێی و کەرتی فێرکردن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە