ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی کەرکووک ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی کەرکووک ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاشکرایکرد کە داعش گوندەكانی باشووری كەركووكی كۆنتڕۆڵ نەكردووە.

بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەبارەت بە دەنگۆی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ژمارەیەك لە گوندەكانی باشووری كەركووك لە لایەن داعشەوە ، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە كە داعش ژمارەیەك لە گوندەكانی باشووری كەركووكی كۆنتڕۆڵ نەکردووە و ئاماژەی بەوەدا ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.

هاوکات هەندێك لە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردبوویەوە كە داعش ژمارەیەك لە گوندەكانی باشووری پارێزگای كەركووك كۆنتڕۆڵكردووە و ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەیەك كەسی نەناسراو لە تاریكی شەودا، بانگەواز و تەكبیریان كردووە، بەڵام دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە ناوچەكە ڕاونراون.

لەلایەکی دیکەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی داوای لە میدیا و پارتەكان كردووە كە گرینگە لە بڵاوكردنەوەی زانیاری و ڕاستییەكان وورد بن و بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست، نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكان بە ئامانجی بەدەستهێنان دەستكەوت بەکار نەهێنن و ئاماژەی بەوەشدا كە مافی یاسایی هەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دەنگۆیانە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە