سەرۆک بارزانی: دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان لە سایەی خوێنی شەهیدان و خەباتی پێشمەرگە

سەرۆک بارزانی: دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان لە سایەی خوێنی شەهیدان و خەباتی پێشمەرگە

پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی: دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان لە سایەی خوێنی شەهیدان و خەباتی پێشمەرگە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ پێشمەرگەی دێرین خالد شلی و ژمارەیەک لە خانەوادەی شەهیدان کۆبووەوە و رایگەیاند: "دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان لە سایەی خوێنی شەهیدان و ماندووبوون و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرانی کوردستان هاتۆتە ئاراوە".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۹ی ئابی ۲٠۲۱، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە تێکۆشەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان خالد شلی و ژمارەیەک لە کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان کرد.

لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ خەبات و ماندووبوونی خالد شلی و هەموو تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان، هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان لە سایەی خوێنی شەهیدان و ماندووبوون و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرانی کوردستان هاتۆتە ئاراوە کە ژیان و تەمەنی خۆیان کردۆتە قوربانیی دۆزێکی ڕەوا و پیرۆز بۆ ئەوەی میللەتەکەیان بە ئازادی و سەربەرزی بژیین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە