ئەنجوومەنی باڵای دادوەری چەند بڕیارێک بە نایاسایی دردەکات

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری چەند بڕیارێک بە نایاسایی دردەکات

پەیامی کورد     ...    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری چەند بڕیارێک بە نایاسایی دردەکات

دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان نووسراوێك ئاراستەی ئەنجوومەنی دادوەری دەكات و دەڵێت، ئەو بڕیارەی داوتانە بۆ درێژكردنەوەی خزمەتی چەند دادوەرێك دوای خانەنشینبونیان، نایاساییە.
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی وادەی خانەنشین بوونی چەند دادوەرێك، دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی ئاراستەی ئەنجوومەنی دادوەری كرد، روونیكردووەتەوە، بەپێی یاسای خودی ئەنجوومەنەكە، دادوەران لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا خانەنشین دەبن، بۆیە دەستەی دەستپاكی هەرێم بە ئەنجوومەنی دادوەری دەڵێت، بڕیارەكەتان بۆ درێژكردنەوەی خزمەتی دادوەری دوای خانەنشینبوون، پاڵپشتیی یاسایی نییە، بەو پێیەی پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا یاسای ژمارە ٣٩ی ساڵی ٢٠٠٧ی تایبەت بە درێژكردنەوەی خزمەتی دادوەران پەسەندنەكردووە.
بۆیە دەستەی دەستپاكی داوا لە ئەنجوومەنی دادوەری دەكات بڕیارەكەی هەڵوەشێنێتەوە.
پێشتر ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان بڕیاری درێژكردنەوەی خزمەتی چوار دادوەری دەركردبوو، كە تەمەنیان ٦٥ ساڵی تێپەڕاندووە و پێویستە خانەنشین ببن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە