پەیامی کورد ... وەزیری کارو باری دەرەوەی ئێران لە پەرلەمانی شەورای ئیسلامی دا سەبارەت بە بەشداری کردنی لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی کۆچکردووی یەکیتی و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق ، لە کوردستانی عێراقدا ، ڕایگەیاند :
بە پێی ڕاپۆرتێک ، محەمەد جەواد زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، لە کۆبوونەوەی کراوەی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ٠٩/٢٠١٨ لە ووڵامی پرسیاری قازی پوور و مەحبووب ، نوێنەرانی پارێزگای ئۆرمیە و تاران لە پەرلەمان سەبارەت بەوەی کە ئەو بۆچی لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی تاڵەبانی ، لە حاڵێکدا ئاڵای هەرێمی کوردستانی لە سەر تابووتەکەی بووە ، بەشداری کردووە ؟ ڕایگەیاند : بڕیار بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی کۆچکردوو تاڵەبانی لە بەرزتری ئاست و لە سەر بڕیاری شەورای باڵای ئەمنیەتی نەتەوەیی گیرابوو و هەروەها پەسەند کراوی گشتی هەموو هاوڕێیان لە هێزە چەکدارەکان، هێزی سوپای قودس و وەزارەتی کاروباری دەرەوەش بووە .
هەروەها زەریف ڕایگەیاند : پێویست بوو کە من بە نوێنەرایەتی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی بەڕێز تاڵەبانی بەشداری بکەم . هەروەها بە هەبوونی بەرچاوی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەو پێشوازییە بەرفراوانەی کە لە کۆماری ئیسلامی کرا نیشانیدا کە پێگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و بە تایبەتی لە کوردستانی عێراقدا لە چ ئاستێکدایە .
هەروەها ووتی : ئەم بابەتە نیشانیدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران ، هاوڕێیانی خۆی لە دەوڵەتی عێراق لە کاتی شەڕ لەگەڵ ڕژیمی " صدام حسین " هیچ کاتێک لە بیر ناکات .
زەریف هەروەها ئاماژەی بەوە کرد : لەم مەراسیمەدا من لە لای سەرۆککۆماری عێراق بووم . هەروەها زۆربەی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە بوونیان هەبوو و لە پێگە و شوێنی دیکە دانیشتبوون ، ڕێژەیەکی زۆر کەم لە نوێنەرانی عێراقی بە هۆی هەبوونی کێشەی ناوخۆیی خۆیان بوونیان نەبوو ، بەڵام بەرپرسانی کورسییە سەرەکییەکانی پەرلەمانی عێراق ، لەوانەش حەکیم لەم مەراسیمەدا بەشدار بوو و کەسێکێش لاری نەبوو .
لە بەردەوامی قسەکانیدا ووتی : بەڵام لە بەڕێوە بردنی مەراسیمەکەدا هاوکارەکانی بەڕێز بارزانی ئەم هەلەی بە پێچەوانەوە قۆستەوەو بە پێچەوانەی ڕێکەوتنێک کە پێشتر لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا هەیان بوو ، لە جێگەی ئاڵای عێراق ، ئاڵای کوردستانیان بۆ سەر تابووتەکەی تاڵەبانی بەکار هێنا کە بوو بە مایەی سەرسووڕمان ، بەڵام لەم حاڵەشدا کەسێک شوێنەکەی بەجێ نەهێشت ، لە مەراسیمی پێشکەش کردنی تاجە گوڵینەدا ، هەروەها کە هەموو لایەنەکان بینییان ، من تەنیا کەسێک بووم کە سەری خۆم لە بەرامبەر بە جەنازەکەدا شۆڕ نەکرد ، بەڵام هەموو ئەوانی دیکە بە شێوازێکی دیکە مەراسیمەکەیان بەڕی کرد .
زەریف هەروەها ئاماژەی گرینگی بەمەدا کە : هەموو لایەک دەزانن ئەم مەراسیمە لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە نزیک بوو لە دەستپێکردنی ڕێفراندۆم ، ئەمەش نیشانیدا سەرەڕای دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەو هەڵە سیاسییەی ئاغای بارزانی ، پەیوەندی ئێمە لەگەڵ خەڵکی کورد لە عێراق کە خووشک و برای ئێمەن ، پەیوەندییەکی زۆر بەهێز و مێژووییە و هەروەهاش بەردەوام دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە