پەیامی کورد... بانکی ناوەندیی رووسیا: دەمانەوێت بەزووترین کات دەست بە تاقیکردنەوەی روبلی دیجیتاڵی بکەین
سەرۆکی بانکی ناوەندیی رووسیا، ئێلڤیرا نابیولینا ڕایدەگەیەنێت بەهۆی سزاکانەوە کێشەمان لە پارەدانی نێودەوڵەتییدا هەیە، بەڵام ئامادەین نەرمی بنوێنین بۆ ئەوەی رێگە بدرێت لە مامەڵە نێودەوڵەتییەکاندا دراوی ئەلیکترۆنی بەکار بهێندرێت.
ئێلڤیرا نابیولینا لە "دوما" باڵی خوارەوەی پەرلەمانی رووسیا، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا: کە دەیانەوێت بەزووترین کات دەست بە تاقیکردنەوەی روبلی دیجیتاڵی بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو: گواستنەوەی پارە بە روبلی دیجیتاڵی بۆ هاووڵاتییان بەخۆڕایی دەبێت وکە دەتوانرێت مانگانە گیرفانی دیجیتاڵی تا ٣٠٠ هەزار روبل (نزیکەی سێ هەزار و ٧٠٠ دۆلار) نوێ بکرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: کە کۆمپانیا رووسییەکان ئامادەن مامەڵە بە دراوی نێودەوڵەتی بکەن و ووتی، بەپێی مەرجە نوێیەکان دەتوانرێت مامەڵەی نێودەوڵەتی بە دراوی ئەلیکرۆنی بکرێت، بەڵام پێمانوایە پێویستە سنووردار بکرێت.
ڕوونیشی كردەوە: بەهۆی سزاکانەوە رووسیا لە پارەدانی نێودەوڵەتییدا رووبەڕووی کێشە بووەتەوە ولە پارەدان و مامەڵەی نێودەوڵەتییدا دووچاری زەحمەتی دەبینەوە، وە لەگەڵ رێکخەرانی بیانی لە هەوڵی زۆر داین، ئامادەین نەرمی بنوێنین بۆ ئەوەی رێگە بدرێت لە مامەڵە نێودەوڵەتییەکاندا دراوی ئەلیکترۆنی بەکار بهێندرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە