پەیامی کورد ... ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق خوێندنهوهی دووهم بۆ ژمارهیهك پڕۆژه یاسا دهكات
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشهممه ١٣ی كانوونی دووهمی ٢٠٢١، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ژمارە ٣٥ ساز دەكات و خوێندنەوەی دووەم بۆ ژمارەیەك پڕۆژە یاسا دەكات.
لە راگەیەنراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هاتووه: ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ژمارە 35 ساز دەكات كە نۆ بڕگە لەخۆدەگرێت، پێنج لەبڕگەكان تایبەتە بەدەنگدان بە ژمارەیەك پرۆژە یاسا و گرنگترینیان بریتییە لە دەنگدان بە پرۆژە هەمواری سێیەمی یاسای ژمارە 185ی ساڵی 1969ی ژمێریاران و ووردبینیكەران.
ئاماژەشیداوە لە بڕگەكانی تری بەرنامەی كاری دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پرۆژە یاسا دەكرێت.
راشیگەیاندووە، دانیشتنەكە بۆ تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی عیراق بۆ ساڵی دارایی 2021 بەردەوام دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە