پەیامی کورد... لە هەرێمی کوردستان شارێکی گەورەی ئیمپراتۆریەتی میتانی دۆزرایەوە
بە هاوکاری تیمێکی زانکۆی ئەڵمانی ئەنجامی کاری هەڵکۆڵینی شوێنەوارێکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک لە ئەنجامی هەڵکۆڵینی شوێنەواری کەمونە کە پرۆژەیەکە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی زانکۆیی توپینگن و فرایبورکی ئەڵمانی جێبەجێکراوە، دەرکەوتوە کە شوێنەوارەکە شارێک و سەنتەرێکی گەورەی ئیمپراتۆریەتی (میتانی) یە دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ 3400 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە