پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پلانێک هەیە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە".
عەباس مووسەوی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیندراوێکدا ڕایگەیاندوە، "ڕووداوی هێرشکردنە سەر کەشتیەکانی عەمان کاریگەری نەرێنی لەسەر ئارامی و ئاسایشی ڕووبارە ئاوییەکانی ناوچەکە دەبێت"، هۆشداریش دەدات لە هەر کردەیەوەک بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
مووسەوی داوا لە ووڵاتانی ناوچەکە دەکات "ئاگاداربن لە هەر سەر کێشییەک لە لایەن هێزە دەرەکییەکانەوە ئەنجامبرێت، پلانێک هەیە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە".
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا دەکات بە ڕوونیی و ئاشکرایی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی روداوی هێرشکردنە سەر کەشتیەکانی عەمان بخرێتەڕوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە