پەیامی کورد … سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش ده‌كا
پارێزگاری هه‌ولێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه په‌راوێزی 41ـه‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وله‌تێی پارێزگار و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی فرانكۆفۆنیدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس كۆبووه‌ته‌وه و ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی، له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/7/2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له په‌راوێزى (41)مین کۆنگرەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکانی فرانکۆفۆنی كه به‌به‌شداریی 300 پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکانی شارەکانی جیهان لە شاری کیگەلی پایتەختی رواندا به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ئان هیدالگۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانیى پاریس كۆبووه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: له‌دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی هه‌ردوولا كرا بۆ به‌كرداریكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی ده‌سته‌خوشكى (sister city) نێوان هه‌ولێر و پاریس.
سه‌رۆكى شاره‌وانیى پاریس، ستایش و پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك بارزانى له تێكشكاندنى تیرۆرستانى داعش دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه فه‌ره‌نسا به چاوى رێزه‌وه ده‌ڕوانێته هێزى پێشمه‌رگه كه به رێبه‌رایه‌تیى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش ڕۆڵێكى به‌رچاوى له تێكشكاندنى داعش گێڕا و لە پێناو مرۆڤایەتی توانیتان له‌جیاتى هه‌موو جیهان شەڕی تیرۆرستان بكه‌ن، "ئێمه‌هه‌رگیز ئه‌وه له یاد ناكه‌ین".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پاریزگارى هه‌ولێر، سڵاوى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستانى پێ ڕاگه‌یاند و سوپاسى هه‌ڵوێست و ڕۆڵى مێژوویى فه‌ره‌نسای كرد له پشتگیری‌کردن و هاوكاریی به‌رده‌وامی بۆ گه‌لى کوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا، به تایبه‌تى له‌شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش.
له دیداره‌كه‌دا پارێزگارى هه‌ولێر، ته‌ئكیدى له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و پاریس كرده‌وه و به‌فه‌رمى بانگهێشتى سه‌رۆکى شاره‌وانى پاریسى کرد بۆ سه‌ردانیكردنى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌ریمى كوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە