پەیامی کورد... نێچيرڤان بارزانی پێشوازى له سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراق كرد
پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/10/3، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى كرد.
بەپێی راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵیی عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان و پاراستنى ئاشتيى ناوخۆيى تاوتوێ كران و داكۆكييان له‌وه كرده‌وه كه گفتوگۆ تاكه ڕێگه‌يه بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.
هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه كه خوێن و گيانى هاووڵاتييان و پاراستنى خۆپيشانده‌ران له هه‌موو عێراق، هه‌روه‌ها پاراستنى ماڵ و سامانى تايبه‌ت و گشتى، خواست و ئامانجى هاوبه‌شن و هه‌مووان ده‌بێ هاوكاريى هێزه ئه‌منييه‌كان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانيان و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات.
دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه پێويسته ڕێز له سه‌روه‌ريى عێراق بگيرێت و ڕه‌تيانكرده‌وه عێراق بكرێته گۆڕه‌پانى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه هه‌رێمييه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندن به په‌يوه‌نديى دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و به‌وه‌ى خاكى عێراق نه‌بێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌و وڵاتانه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە