پەیامی کورد... منداڵێكی ئۆتیزم لە زێی گەورە خنكا
منداڵێكی تەمەن (12) ساڵان دەكەوێتە زێی گەورەو دەخنكێت و تیمەكانی بەرگری شارستانیش بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن و تائێستا نەدۆزراوەتەوە.
ئێوارەی دوێنێ منداڵێكی تەمەن (12) ساڵان بەناوەی (ئەحمەد خدر ئیسماعیل) دانیشتووی شارەدێی كەورگۆسك، هەڵگری نەخۆشی ئۆتیزم بووەو چۆتە زێی گەورەو خنكاوە، بەڵام تاكو ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
بەرگری شارستانی خەبات ئاماژەی بەوەكردووە، تیمەكانیان بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی منداڵەكە، بەڵام تائێستا هیچ شوێنەوارێكی دیار نیە.
جێگای ئاماژەیە لەم ساڵدا لەسنووری شارۆچكەی خەبات، لە زێی گەورەدا ئەمە سێیەم حاڵەتی خنكانە تۆماربكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە