پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری كونسووڵی گشتی هەنگاریا لە هەولێر دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە میكلۆش سابۆ جێگری كونسووڵی گشتی هەنگاریا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا جێگری كونسووڵی گشتی هەنگاریا لە هەولێر نامەی پیرۆزبایی سەرۆكوەزیرانی هەنگاریای بە بۆنەی یادی لە دایكبوونی سەرۆك بارزانی و یادی حەفتاوپێنج ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشكەش بە سەرۆك بارزانی كرد.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ووڵاتی هەنگاریا كردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە