پەیامی کورد... گۆتێرێس: 2023 بكرێتە ساڵی گەڕاندنەوەی ئاشتی لە جیهاندا
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە پەیامێكدا داوایكرد ساڵی 2023 بكرێتە ساڵی گەڕاندنەوەی ئاشتی، چونكە ئێستا جیهان لە جاران زیاتر پێویستی بەوەیە.
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان باسی لەوەشكرد، دەبێت لە ساڵی داهاتودا ئارامی بۆ ژیانمان و ماڵ و جیهانمان بگەڕێتەوە، ئێستاش خەڵك لە ئۆكرانیاو ئەفغانستان و كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ ماڵیان وێرانبوەو بژێوی ژیانیان بەجێهێشتوە بەدوای ژیانێكی باشتردا دەگەڕێن، لەسەرانسەری جیهاندا 100 ملیۆن كەس لە جموجۆڵدا بون، خەڵكی لە شەڕو ئاگرو وشكەساڵی و هەژاری و برسێتی هەڵدێن.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی 2023 دا پێویستمان بە ئاشتییە زیاتر لە جارانگۆتێرێس: 2023 بكرێتە ساڵی گەڕاندنەوەی ئاشتی لە جیهاندا، ئاشتی لەگەڵ یەكتر لەڕێگەی گفتوگۆوە بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان، ئاشتی لەگەڵ سروشت و لەگەڵ كەشوهەوا بۆ بنیاتنانی جیهانێكی بەردەوامتر، لە ماڵەوە بۆ ئەوەی ژنان و كچان بتوانن بە كەرامەت و ئاسایشەوە بژین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە