پەیامی کورد ... کۆرۆنا لە عێراق لە دەست دەرچووە و دۆخەکە زۆر مەترسیدارە .
رێكخراوى ته‌ندرووستی جیهانى هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له عیراق له كۆنترۆڵ ده‌رچوه و ژماره‌ى تووشبوان زۆر زیادیان كردوه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندرووستی جیهانى له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى لهوهكردوه، بارودۆخى ته‌ندرووستى له عیراق له‌ئێستادا له كۆنترۆڵ ده‌رچوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ژماره‌ى ئه‌و تووشبوانه‌ى ڤیرووسه‌كه، كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كاندان، له تواناى راستیى نه‌خۆشخانه‌كان زۆرتره، به‌تایبه‌تى حاڵه‌ته قورسه‌كان و ئه‌وانه‌ى بارودۆخیان خراپه.
هه‌روه‌ها نوێنهر٤٥ هه‌زار و ٤٠٢ تووشبوو، هه‌زار و ٧٥٦ گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراون، هه‌روه‌ها ٢١ هه‌زار و ١٢٢ تووشبووش چاكبونه‌ته‌وه، له ژماره‌ی تووشبوانیشدا گه‌یشتوه‌ته پله‌ی ٣٢ یه‌مینی ریزبه‌ندی ووڵاتانی گیرۆده‌ی په‌تاكه.
له‌سه‌رئاستی جیهانیش، به‌گوێره‌ی داتاكانی ماڵپه‌ڕی www.worldometers.info، ژماره‌ی تووشبوان تا پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه ٢٩-٦-٢٠٢٠، ١٠ ملیۆن و ٢٥١ هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه، چاكبوونه‌وه له ٥ ملیۆن و ٥٦٠ هه‌زار كه‌س نزیكده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی گیانیانله‌ده‌ستداوه زیاتره له ٥٠٤ هه‌زار كه‌س.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە