یۆنان لە میانەی کێشەکانی لەگەڵ تورکیا ، ١٨ فڕۆکە و ٤ کەشتی شەڕکەر لە فەڕەنسا دەکڕێت

یۆنان لە میانەی کێشەکانی لەگەڵ تورکیا ، ١٨ فڕۆکە و ٤ کەشتی شەڕکەر لە فەڕەنسا دەکڕێت

پەیامی کورد     ...    یۆنان لە میانەی کێشەکانی لەگەڵ تورکیا ، ١٨ فڕۆکە و ٤ کەشتی شەڕکەر لە فەڕەنسا دەکڕێت

لە میانەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانەدا ، سەرۆکوەزیرانی یۆنانستان هەواڵ لە بڕیاری ووڵاتەکەی بۆ کڕینی زیاتر لە ٢٠ فڕۆکە و کەشتی شەڕکەر لە ووڵاتی فەڕەنسا دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی ئار تێ عەرەبی ڕووسیا ، کریاکووس میتسۆتاکیس سەرۆکوەزیرانی یۆنان شەوی ڕابردوو لە میانەی ووتارێکیدا لە شاری " سالۆنیک " لە باکووری ئەم ووڵاتە ڕایگەیاند : ووڵاتەکەی بە نیازە ١٨ فڕۆکەی " ڕافائێل " و ٤ کەشتی نوێ لە ووڵاتی فەڕەنسا بکرێت .

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، میتسۆتاکیس هەروەها جەختی کردەوە کە یۆنان بە نیازە دەستی بە باڵەفڕگەلی دەریایی جۆری " ڕۆمێئۆ ئێس ئێچ - ٦٠ " ، ئەژدەر و هەروەها مووشەکگەلی دژە تانک و هیدایەت کراو بگات ، ١٥ هەزار هیزی سەربازی دیکەش دامەزرێنێت و بوودجەی بەشی پیشەسازی شەڕی نەتەوەیی ش زیاتر بکات .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە دوای هەنکاوەکانی تورکیا لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی دۆزینەوەی نەوت و گاز لە ناوچەیەکی کێسە لەسەر لەگەڵ یۆنان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە ، ئاڵۆزی و کێسەکانی نێوان  هەر دوو ووڵات ڕووی لە زیاتر بوون کردووە وگەیشتووەتە لووتکە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە