لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم، داوا لە كەسوكاری شەهیدان و جینۆسایدكراون و زیندانیانی سیاسی دەكات، کە بەمەبەستی تۆماری بایۆمەتری، لە (٢٩)ی ئەم مانگەوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن.
كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بڵاویکردووەتەوە، کە ئاگاداری وارسی سەربەرزی شەھیدان و جینۆسایدكراوان و زیندانیانی سیاسی دەكەنەوە ئەوانەی بایومەتریان نەكردووە لە ڕۆژی یەكشەممە (٢٩)ی ئەم مانگەوە تا رۆژی پێنج شەممە (٣)ی ئایار، سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكانی (دھۆك و ھەولێر و سلێمانی) و بەرێوەبەرایەتی زیندانیانی سیاسی بكەن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانەكە بۆ وەرگرتنی فۆرمی تایبەت بە بایۆمەترییە.
جەختیشیکردووەتەوە، کە ھەركەسێك لەو ماوەیەدا كەدوا وادەیە، بایۆمەتری نەكات ئەوا منحەی (مووچە)ی شەھیدانە و زیندانی سیاسی دەبڕدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە