پەیامی کورد ... شاندی هەرێم بە کۆمەڵێک ئامادەکاری و وەرەقەی نوێیەوە دەگەڕێتەوە بەغدا
شاندی دانووستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆ و دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی، جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا و ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌غدا سه‌رقاڵی تاووتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی داواكارییه‌كانی به‌غدایه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و جارێك به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوه‌ته‌وه و جارێكیش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه بۆ ئاماده‌كردنی وه‌ره‌قه‌یه‌كی نوێ، كه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ری رێكبكه‌ون.
بۆ تاووتوێكردنی دواهه‌مین وورده‌كارییه‌كانی ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ش، بڕیاره سبه‌ینێ " چوارشه‌ممه " ٨ی٧ی٢٠٢٠ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی كۆببێته‌وه و بڕیار له وورده‌كاری ته‌واوبدرێت، كه شاندی هه‌رێم ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌نه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش شانده‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا و ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له رۆژی یه‌كی ته‌مموز بڕیاری دا له گفتوگۆكانی به‌رده‌وام بێت بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ، كه ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا پارێزراو بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە