پەیامی کورد … هەڵوەشاندنەوەی خولی چوارەمی پەرلمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق داواى له‌په‌رله‌مانتاران كرد ئه‌مڕۆ ئاماده‌ى دانیشتنى ده‌نگدان بن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى ٢٠٢١ی عێراق.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌یاساى بودجه یه‌كێكه له‌هه‌نگاوه گرنگه‌كان، چونكه په‌یوه‌سته به‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیانه‌وه و له‌هه‌مانكاتدا حكومه‌تى عێراق دهستكراوهدهكات بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆگرامه‌كانى و پاڵپشتیهكیشه بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان كه په‌یوه‌ستن به‌ژیانى رۆژانه‌ى هاوڵاتیانه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه ، داوا له په‌رله‌مانتارانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ین ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه كاتژمێر 1ى نیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن بۆ به‌ستنى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى 2021ى عێراق و ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ش بۆ ڕاى گشتى بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه نابن.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داواى 172 په‌رله‌مانتار و به‌پێى ده‌ستور ده‌نگ به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق ده‌درێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داواى خه‌ڵكى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە