حزبۆڵلا : تا ٢٥ ساڵی دیکە ، ئیسرائیلێک نامێنێت

حزبۆڵلا : تا ٢٥ ساڵی دیکە ، ئیسرائیلێک نامێنێت

پەیامی کورد     ...   حزبۆڵلا : تا ٢٥ ساڵی دیکە ، ئیسرائیلێک نامێنێت 

بەرپرسی شەورای ئیجرایی حزبۆڵلای لۆبنان ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ٢٥ و لانیکەم ٤٠ ساڵی داهاتوودا هیچ بوونیکی نابێت و هەموو ژیانی سەردار سلێمانی بۆ قودس بوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سید هاشم سەفی الدین بەرپرسی شەورای ئیجرایی حزبۆڵلای لۆبنان ڕایگەیاند کە گرووپی مقاومە هەڵبژاردەکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل دا بە باشی دەناسێت .

ئەو هەروەها : شتێک کە لە مانگی مەی ساڵی ٢٠٠٠ ەوە تاکوو ئێستا نەگۆڕاوە کە مقاومە دەنگێکی زیاتری بە دەست هێنابێت . مقاومە هەڵبژاردەگەلی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ دوژمن دا بە زانابوونی تەواوەوە هەیە ، ئەمە لە حاڵیکدایە کە ئیسرائیل لە هەڵبژاردەکانی خۆیدا سەرلێشێواوە . ئامانجی سەرەکی ئێمە لە ناوچەکە ئازاد کردنی قودس ە کە لە کۆتاییدا سەر دەگرێت ، بەڵام ئەوەی کە ئەم ئازادکردنە بە شەڕێکی گەورە دەستەبەر بکرێت ، ئەوە هیچ کەسیک نازانێت . 

ئەندامی پلە باڵای بزووتنەوەی حزبۆڵلای لۆبنان هەروەها ڕایگەیاند : جگە لەوەی کە چۆن قودس ڕزگار دەبێت ، ئێمە ئەرکەکانی خۆمان ئەنجام دەدەین و خۆمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ هەر جۆرە ڕووداوێک ئامادە دەکەین .

هەروەها ووتی : ئیسرائیل نەیتوانیوە لە لۆبنان هاوتەرازێکی نوێ سەقامگیر و بچەسپێنێت . ئیسرائیل لەوەی کە نەیتوانیوە هاوتەرازێکی نوێ ئەنجام بدات نیگەرانە لەبەر ئەوەی کە هەلگری تیچوو و پاشهاتی خراپە بۆ ئەو ووڵاتە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە