ڕۆژنامەنووسێکی تورک پڕۆپاگەندەی ئەوەی کردووە کە لە ئاگری لە ناوچەی بایزیدی لە گوندێک بە ناوی یانیۆرتێ دووکاندارێکی ئەو گوندە لە لایەن پەکەکە ەو کوژراوە
بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکان وەزیری کار و باری ناوخۆی تورکیا سۆلەیمان سۆیلۆ لە سەر ئەم هەواڵە بە تەڵەفۆنی لەگەڵ هاوسەرۆکی هەدەپە " پەروین بۆڵدان قسەی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە ئەم جارە " جەهەپە " ش ناتوانێ ئێوە ڕزگار بکات لەم گوندە دا " بەرد لە سەر بەرد " ناهێلین . ئێمە ئەو تێرۆریستانە دەگرین .
بوڵدانیش سەبارەت بە قسەکانی ئەو گوتی "سۆیلۆ ئه‌و په‌لاماره‌ی كه له ئاگری رۆژهه‌ڵاتی بایه‌زیت ڕووی دا، هه‌ده‌په تۆمه‌تبار ده‌كات و پێیوایه هه‌ده‌په ئه‌و كاره تیرۆریستیه‌ی ئه‌نجام داوه، بۆیه په‌یوه‌ندی پێوه كردم و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردم. هه‌ده‌په پارتێكه 6 ملیۆن ده‌نگی هێناوه، هیچ كه‌سێك بۆی نییه به‌و شێوه‌یه هه‌ڕه‌شه له هاوسه‌رۆكه‌كه‌ی بكات و ئێمه ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین".
باسی له‌وه‌ش كرد پێویسته سنوورێك بۆ وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا دابنرێت تا جارێكی تر به‌و شێوه‌یه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه نه‌كات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە