تاوانبارێك بە تیر و كەوان پێنج کەسی كوشت

تاوانبارێك بە تیر و كەوان پێنج کەسی كوشت

پەیامی کورد … لە نەرویج تاوانبارێك پێنج هاوڵاتی بە تیر و كەوان پێنج کەسی كوشت

لە هێرشێکدا بۆ سەرهاوڵاتییان پیاوێك لە شارێكی نەرویج، پێنج هاوڵاتی بە تیروكەوان كوشت و چەند كەسێكی دیكەشی برینداركرد.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە شارۆچکەی کۆنگسبێرگی نەرویج، پیاوێک بە تیر و کەوان پێنج کەسی کوشتووە و دوو کەسی دیکەشی بریندار کردووە، یەکێک لە بریندارەکانیش ئەفسەرێکی پۆلیس بووە و لەو کاتەدا لەسەر کار نەبوو.

بەڕێوبەری پۆلیسی شارۆچکەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، ” تاوانبارەكە بۆ هێرشەکان تیر و کەوانی بەکارهێناوە”.

باسی لەوەشكرد، تاوانبارەكە دەستبەسەر کراوە، بە تەنهاش ئەو کارانەی کردووە.a

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە