پەیامی کورد... دادگای دادی نێودەوڵەتیی: دەبێت ڕووسیا کۆتایی بەو هێرشەی سەر خاکی ئۆکراینا بهێنێت
دادگای دادی نێو دەوڵەتی (ICJ)، بڕیاریدا کە دەبێت ڕووسیا دەستبەجێ کۆتایی بەو هێرشە بهێنێت کە کردوویەتییە سەر خاکی ئۆکراینا.
دادگای دادی نێو دەوڵەتی (ICJ)، بڕیاریدا کە دەبێت ڕووسیا دەستبەجێ کۆتایی بەو هێرشە بهێنێت کە لە ٢٤-٢-٢٠٢٢ ەوە کردوویەتییە سەر خاکی ئۆکراینا، جگە لەوە ڕێگە لە بەردەوامبوونی ئەو پێکدادانە بگرێت کە یەکە سەربازییەکانی سەر بە خۆی و یەکەکانی دیکە بەڕێوەیدەبەن.
دادگاکە کە دامەزراوەیەکی دادوەریی سەر بە نەتەوە یەکگرتووە کانە، بڕیارەکانی سەبارەت بەو سکاڵایەی کە ئۆکراینا لەسەر بنەمای «پێشێلکردنی پەیماننامەی جینۆساید» لە دژی ڕووسیا پێشکەشی کردووە ڕاگەیاند.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو شەڕە بووەتە هۆی لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆر کەس و خانوو، چەندین ملیۆن کەسیشی ئاوارە کردووە.
بڕیارەکە کە بە زۆرینەی دەنگ دەرکرا سێزدە دادوەر بە بەڵێ دەنگیان بۆ دا و دادوەرەکانی ڕووسیا و چین لە دژی وەستانەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە